گرتنى تیشکى ددان بە ئامێرى OPG...وێنە: تەندروستى سۆران
چیتر ناچنە نەخۆشخانەى تایبەت
نەخۆشخانەى گشتى رواندز بوو بە خاوەنى ئامێرێکى پێشکەوتووى تیشکى ددان
964+
وریا فەتاح
بۆ یەکەمجار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى سۆران، ئامێری تیشکی ددان (OPG) بۆ نەخۆشخانەی گشتیی رواندز دابینکرا، لەمەودوا چیتر هاووڵاتییان سەردانى سۆران ناکەن.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بڵاوى کردەوە، لەپێناو باشترکردن و دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن بەرێوەبەرایەتى گشتی تەندروستیی سۆران، بۆ یەکەمجار لە کەرتی گشتی و تایبەتدا، ئامێری تیشکی ددان (OPG) بۆ نەخۆشخانەى گشتیى روناندز دابینکرا.
“ئەم ئامێرە لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سۆران دابینکراوە و لەمەودوا چیتر هاووڵاتییان سەردانی شاری سۆران و کەرتی تایبەت ناکەن بۆ گرتنی تیشکى ددان، کە خەرجى زۆربوو لەسەر شانی هاوڵاتییام”، تەندروستى سۆران وا دەڵێت.
مانگێک لەمەوبەر، تەندروستى سۆران ئامێرێکى لەو شێوەیەى بە نەخۆشخانەى گشتیى خەلیفان دابینکرد کە ئەوانیش یەکەمجار بوو ئامێرێکى لەو شێوەیەیان بۆ دابین بکرێت.
تیشکی ئێکس OPG چییە؟
بریتییە لە تیشکی ئێکس بۆ سکانکردنى پانۆرامى چەناگەى خواروو و سەروو، لەگەڵ سکانکردنى وردەکارییەکانى دیکەى ددان ئەوەش لە رێگەى وێنەیەکى پانۆرامى و پیشاندانى هەموو بەشەکانى ددان، بەوانەشى لە ژێر پوکدان و نەتەقیون بە تایبەت لە منداڵدا، ئەمەش یارمەتى پزیشک دەدات لە دەستنیشانکردنى کێشەکە.