بەتەمەنترینیان 75 ساڵە
بەشێک لە درەختەکانی باخی گشتی سلێمانی بەرەو پیری دەچن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
دوای 88 ساڵ لە بنیادنانی باخی گشتی سلێمانی، بەشێک لە درەختەکانی بەرەو پیری چوون و باخچەکانی سلێمانیش دەستیکردووە بە دیاریکردنی تەمەنیان.
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، تەمەنی چەند درەختێکی باخەکەیان دیاریکردووە و بە تابلۆیەک لەسەریان نوسیوە، تا گەشتیاران و ئەو کەسانەی سەردانی باخی گشتی دەکەن ئاشنا بن و زانیاریان هەبێت.
تا ئێستا تەمەنی پێنج داریان دیاریکردووە لە جۆرەکانی سورە چنار و دار توە، تەمەنەکان بە پێی مێژووی دروستبوونی باخی گشتی و مەزەندەی کەسانی شارەزا دیاریکراون.
باخی گشتی سلێمانی لە ساڵی 1937 دروستکراوە، بەشێک لەو درەختانەی تێیدان تەمەنیان سەرکەوتووە و بەتەمەنترینیان 75 ساڵە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح