نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
81 دۆلاری تێپەڕاند
نرخی نەوت بەرزبووەوە
964+
ژێوار خدر
چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە نێوانی 80 بۆ 81 دۆلار دێت و دەچێت و لەچاو رۆژانی رابردوو کەمێک رووی لە بەرزییە.
ئەمڕۆ هەینی 17.1.2025، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 81 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 48 سەنت بەرز بووتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 79 دۆلار و 34 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک بەرز بووتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و شارەزایانی ئابووریش پێیانوابوو، ئەگەری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیادا لەلایەن ئەمریكاوە، نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.