لەسەر ئاستى خولە ناوخۆییەکان

پاڵەوانەکانى وەرزى رابردووى کوردستان خەڵاتکران

دەشتی عارف_ هەولێر

لە شارى هەولێر، ئاهەنگی خەڵاتکردنی پاڵەوانانی یارییە بە کۆمەڵ و تاکەکان لەسەر ئاستی خولە ناوخۆییەکانى کوردستان بۆ وەرزی 2023 بۆ 2024 لەهەولێر بەرێوەچوو و  تێدا سێ یەکەمەکانی خولی نایاب و خولی پلە یەکەکان و خوڵی فوتساڵی کچان خەڵاتکران.

یانەی ئاکرێ، وەک پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان خەڵاتکرا و یانەی پیشەسازیش وەک پلەی یەکەم لە خولی یانە پلە یەکەکان، خەڵاتى پێدرا.

هەرچى یانەى ژنانى دهۆکە وەک پاڵەوانى فوتساڵى کچانى کوردستان و یانەى سیراوانى نوێش وەک پاڵەوانى لاوانى کوردستان، لە ئاهەنگەکەدا خەڵاتیان پێدرا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح