هەواڵ عوسمانی هاوسەری وادەڵێت

“پشتیوان بەدەوی “تەمەنی کورت بوو، بەڵام حەزی لە ژیان بوو”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هەواڵ عوسمان و کچەکانی یادی حەوت ساڵەی کۆچی دوایی پشتیوان بەدەوی لەسەر گۆڕەکەی دەکەنەوە و بەیان عوسمانیش دەڵێت، “خوشکەکەم ژنێکی بەهێزە”.

حەوت ساڵ پێش ئێستا لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 2016 هونەرمەند پشتیوان بەدەوی، ناسراو بە کەسایەتی رزگار لە درامای گەردەلول بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا، هەواڵ عوسمانی هاوسەری لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، هاوسەرەکەم حەز بە ژیان بوو، تەمەنی کورت بوو، ناتوانم لە جێگای باوک بم بۆ کچەکانم، بەڵام دەتوانم دایکێکی باش بم، بەڵام بەداخەوە میللەتێکی مردووپەرستین و لەگەڵ زیندوودا نین”.

بەیان عوسمانی هونەرمەندیش، کە بە وەنەوشە ناسراوە و خوشکی هەواڵ عوسمانە، دەڵێت، گلەیی لە دۆخی هونەر و هونەرمەندان ئەوەندە زۆرە باس ناکرێت، دەربارەی هاوسەری خوشکەکەشی پشتیوان دەڵێت، دونیایەک خەون و خەیاڵی هەبوو، کوڕی ماڵی هەموو کەسێک بوو، لەیاد ناکرێت و هەواڵی خوشکیشم ژنێکی زۆر بەهێز و بووەتە پیاوی خێزانەکەمان.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

جەلیل زەنگەنە کارێکی جیاواز لە گەردەلولی بەدەستەوەیە

جەلیل زەنگەنە کارێکی جیاواز لە گەردەلولی بەدەستەوەیە