"ئێستا تەندروستی جێگیرە"

لەدهۆک 570 بەرد لە زراویی ژنێکی دووگیان دەرهێنرا 

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی دهۆک بە نەشتەرگەری 570 بەرد لە زراوی ژنێکی دووگیان دەرهێندرا، ژنەکە سەلامەتە و تەندروستی جێگیرە.

نەشتەرگەریەکە لە نەخۆشخانەی تایبەتی شریان لەلایەن دکتۆر دژواریەحیا ئەنجامدراوە، ژنەکە خەڵکی دهۆکە و چەند رۆژە هەستی بە ئازاریکی زۆر کردووە.

بێوار شوکری، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی تایبەتی شریان بە 964ـی وت، “ژنەکە ئازارێکی زۆری هەبووە و تەندروستی جێگیر نەبوو، بۆ یەکەمجاریشە  570 بەرد لە زراوی ژنێکی دووگیان دەربهێندرێت و نەشتەرگەرییەکی لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت.

وتیشی، نەشتەرگەرییەکە دوێنێ لەلایەن پزیشکی بسپۆری نەشتەرگەری گشتی ئەنجامدراوە، ئێستا ژنەکە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و تەندروستی جێگیرە.

بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی تایبەتی شریان، لە ساڵی رابردووش نەشتەرگەیەکی دیکەی دەگمەنیان بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەکەیان ئەنجامدراوە، کە نەشتەرگەری راستکردنەوەی بڕبڕەی پشت بووە بۆ کچێکی تەمەن 13 ساڵانی خەڵكی دهۆک.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بۆیەکەمجار نەشتەرگەریەکی دەگمەن لە دهۆک ئەنجام درا 

بۆیەکەمجار نەشتەرگەریەکی دەگمەن لە دهۆک ئەنجام درا