پاسپۆرتی عێراقی و ئێرانی و بیانی

سەیرانبەن بۆ هاتوچۆی گەشتیاری کرایەوە

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگای دەروازەی سەیران بەن رایگەیاند، دەروازەی سەیرانبەن بۆ هاتوچۆی گەشتیاری کرایەوە و هاتوچۆ ئاساییە.

دەروازەکە ئەمڕۆ دووشەممە 16.3.2026 ئاگادارییەکی بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە، “هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە، کە لە ئەمڕۆ 16.3ـەوە هاتوچۆی گەشتیاری بۆ هاوڵاتیان و گەشتیارانی هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی و بیانی و ئێرانی، لە کۆمەڵگەی دەروازەی (سەیرانبەن) کراوەیە و وەک پێشتر ئاسایی بووەتەوە لە کاتژمێر 7:30ی بەیانی بۆ کاتژمێر 1:30ی نیوەڕۆ”.

هەروەها دەڵێن: تەنیا رۆژانی هەینی و رۆژانی پشووە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هاتوچۆ رادەگیرێت و رۆژانی دواتر دەکرێتەوە و ئاسایی دەبێتەوە.

دەروازەی سەیرانبەن لە سنووری پێنجوێن بەهۆی شەڕی ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل، لە سەرەتای ئەم مانگەوە داخرابوو.