حکومەت بڕیاریدا دووسایدی خەلەکان-دوکان دەستپێبکاتەوە

داوای خۆپیشاندەرانی خەلەکان جێبەجێ دەکرێت

964+

گۆڤەند فەتاح – دوکان

دوای نۆ رۆژ لە گرتنی رێگەی سەرەکی دوکان – خەلەکان لە کۆتاییدا، قایمقامی قەزای دوکان هاتە ناو خۆپیشاندەران و بەڵێنی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکە و چاککردنی کارەباکەیانی دا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.1.15، سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دوکان، بە 964ـی وت، لە لایەن جێگری سەرۆکی حکومەتەوە راسپێردراین، کە بەڵێنی دەستپێکردنەوەی دووسایدەکە بە خۆپیشاندەران بدەین بە زووترین کات کۆمپانیای جێبەجێکار دەست دەکاتەوە بە تەواوکردنی قۆناغی کۆتایی پرۆژەکە، کە خۆی دوو قۆناغی تەواو کراوە، تەنیا ئەو قۆناغە ماوە کە ناحیەی خەلەکان بە قەزای دوکان دەبەستێتەوە.

وتیشی، یەکێکی دیکە لە بەڵێنەکان چاککردنی دۆخی کارەبای ناوچەکەبوو، کە هەوڵی تەواوماندا کارەباکەیان بۆ چاک بکەین لە حەوت بۆ نۆ کاتژمێرەوە بکەین بە 10 بۆ 13 کاتژمێر.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

خەڵکی خەلەکان لای خێمەکەیانەوە نوێژی هەینییان کرد

خەڵکی خەلەکان لای خێمەکەیانەوە نوێژی هەینییان کرد