بومەلەرزە لە تورکیا و سوریا سەرو 100 کەسی کوشت
964+
هێمن بەکر
بەهۆی بومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، کە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا چەقەکەی بوو، تاوەکو ئێستا سەرو 100 کەس لە تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستداوە، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان.
لە تورکیا سەرو 75 کەس و لە سوریا سەرو 100 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوە جگە لە وێرانبوونی دەیان باڵەخانە.
ئەو بومەلەرزەیە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماڵیی رانەگەیەندراوە.
بومەلەرزەکەی هەولێر درێژکراوەی شەپۆلی بومەلەرزەکەی تورکیا بووە بە گوڕی نزیکەی 5 پلەی رێختەر.
بومەلەرزەکە 10 پارێزگای تورکیا و باکوری کوردستان، بەشێک لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا، باشووری کوردستان و عێراقی گرتەوە، ئەوە جگە لەوەی لە لوبنان و ئوردنیش هەستی پێکراوە.
بومەلەرزە دیاردەیەکی سروشتییە و بەهۆی جووڵانی پلێتەکانی ژێر زەوی روودەدات، لەگەڵ روودانیدا، ئەو کەسانەی هەستیان پێکردووە تووشی شۆک دەبن و ماوەیەکی کەم کات دەخایەنێت تاوەکو دێنەوە سەر خۆیان.