گرافیک؛ 964+
شاره‌وانى: كۆكردنه‌وه‌یان قوڕسه
سه‌گى بێلانه كۆڵان و شه‌قامه‌كانى قه‌زاى هه‌ریریان ته‌نیوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى هه‌ریر، به ده‌ست ژماره‌ى زۆرى سه‌گى بێڵانه گیری خواردووه، چونكه ده‌ڵێت، وه‌كو پێویست ئامرازى گرتنى سه‌گیان نییه بۆ ئه‌وه‌ى بینێرن بۆ شه‌ڵته‌ره‌كه‌ى هه‌ولێر.
ماوه‌یه‌كی زۆره تیمێكی شاره‌وانى خه‌ریكی گرتن و كۆكردنه‌وه‌یانن به‌ڵام به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى كۆكردنه‌وه‌كه‌یان وه‌كو پێویست نییه.
بێوار عەدنان، سەرۆکی شارەوانی هەریر به 964ـى راگه‌یاند، ژمارەیەکی زۆرى سەگی بێڵانە له كۆڵان و گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانى قه‌زاكه‌یان هه‌ن به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆكردنه‌وه‌یان قوڕسه نه‌یانتوانیووه وه‌كو پێویست كۆیان بكه‌نه‌وه.
وتیشی “ئامراز و پێداویستییه‌كانى گرتن و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌گمان نییه وه‌ك به‌نج كردنیان، بۆیه پرۆسه‌ى كۆكردنه‌وه‌یان به خاوى به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
شاره‌وانى به‌نیازه له‌گه‌ڵ به‌شی ڤێتێرنه‌رى قه‌زاكه هه‌ماهه‌نگی بكات بۆئه‌وه‌ى كارئاسانیان بۆ بكه‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گه‌كان.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هه‌رچه‌نده تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی په‌لاماردانى سه‌گ بۆ هاوڵاتیان نه‌بووه، به‌ڵام بوونیان به‌مشێوه زۆره مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیانیان.