ئەڵقەی دووەمی رێمۆنتادا

ریمۆنتاداکەی لیڤەرپوول بەرامبەر بارسا و بەڵێنی گەڕانەوەی چامپیۆنس لیگ لەلایەن مێسییەوە

ژووری هەواڵ

سۆما ئەمجارە باسی ریمۆنتاداکەی لیڤەرپوول بەرامبەر بارسا و بەڵێنی گەڕانەوەی چامپیۆنس لیگ لەلایەن مێسییەوە دەکات

مێسی یەکێک لە نایابترین ساڵەکانی بەڕێدەکات و بەڵێنی داوە ناسناوی چامپیۆنس لیگ بگەڕێنێتەوە کامپ نۆو یاری چوون لەنێو کامپ نۆو بارسا سێ گۆڵی لە لیڤەرپوول تۆمارکردووە و هەموو شتێک لە بەرژەوەندی بارسایە.

تاکە خاڵی ئومێد بۆ رێدز ریمۆنتادایە، بەڵام ئەنجامی یارییەکە خەیاڵی کردە راستی و تا ساڵانێکی زۆر ئاسەواری ئەم برینەی بەسەر جەستەی برینداری بارسا جێهێشت

لیڤەرپوولیش ئەو پەندەی بەسەر بارسیلۆنادا سەپاند،”ئەوەی بەرامبەر خەڵک دەیکەیت، رۆژێک دێتەوە ڕێی خۆشت”.