دیمهنێكى مۆنمێنتى هه‌ڵه‌بجه.. وێنه: PeshrawPhoto
"ئه‌مجاره نه‌یه‌ن خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن"
له هه‌ڵه‌بجه بۆ دواجار ئاگادارى به‌شێک له كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كرێته‌وه زه‌وی وه‌ربگرن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه ئاگادارییه‌كى بۆ به‌شێک له كه‌سوكارى شه‌هیدان بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زه‌وى وه‌ربگرن، به‌ڵام سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت، چه‌ند جارێكی دیكه‌ش ئاگادار كراونه‌ته‌وه و نه‌هاتوون”، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش نه‌یه‌ن، خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له‌و مافه‌ى كه هه‌یانه”.
ئاگادارییه‌كه بۆ نزیكه‌ى 180 كه‌سوكارى شه‌هیدانه له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانیی هەڵەبجە به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌م ئاگادارییه‌یان دواجاره بۆ ئه‌م كه‌سوكارانه چونكه چه‌ند جارێكی دیكه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و نه‌شهاتوون.
وتیشی، “پێده‌چێت هه‌ندێك له‌و كه‌سوكارانه پێشتر له وه‌رگرتنی زەوی سوودمه‌ند بووبن، یاخود به‌شێكیان بیانه‌وێت له شوێنى باش زه‌وى وه‌ربگرن، بۆیه تا ئێستا به‌ده‌م ئاگادارییه‌كه‌ى ئێمه‌وه نه‌هاتوون”.
له گه‌رى ئاماده‌نه‌بوونى كه‌سوكارى شه‌هیدان، پێده‌چێت ئه‌و زه‌وییانه‌ى بۆیان داندراوه، بدرێنه توێژى دیكه له‌و پارێزگایه، چونكه سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت “ئێمە به‌رپرسیار نابین له فه‌وتانى ئه‌م مافه‌یان، به‌ڵكو خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن”.
به‌پێی ئاگادارییه‌كه‌ى شاره‌وانى، پێویسته ئه‌و كه‌سوكاره‌ى شه‌هیدان كه تا ئێستا زه‌ویان وه‌رنه‌گرتووه، رۆژى 19.1.2025 كاتژمێر 10:00ـى سه‌رله‌به‌یانى له هۆڵى حاجى ئه‌خته‌ر ئاماده‌بن و پێویستیشە ناسنامه‌ی شەهیدان و کارتی نیشتمانی یان ناسنامه‌ى باری شارستانیان پێبێت.