گرافیک ؛ 964+
ئامارى فه‌رمی
رۆژانه لانیكه‌م 13 رووداوى هاتوچۆ له فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر تۆمار كراون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمى، له ساڵى 2024 رۆژانه لانیكه‌م 13 رووداوى هاتوچۆ له نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر تۆمار كراون و رۆژانه‌ش زیاتر له 500 نه‌خۆش سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه.
ئاماره‌كه له‌لایه‌ن فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا دوو هه‌زار و 89 رووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل) و دوو هه‌زار و 799 رووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمبێل) گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه و تۆمار كراون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه نۆ هه‌زار و 712 حاڵه‌تى به‌ربوونه‌وه، نۆ هه‌زار و 895 زه‌بری ده‌ره‌كى، هه‌شت هه‌زار و 675 حاڵه‌تى شكان و پێوه‌دانى مار 144 و پێوه‌دانى دووپشك 254 گەستنی سەگ، 628 كاره‌باگرتن، 185 حاڵه‌تی دیكە گه‌یه‌ندراوه‌نه‌ته ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه و چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ كراوه.