سبەی سەرماکەی دەشکێنێت

ئەمڕۆش بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت

964+

شۆرش قادری

تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەفر و بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێم بەردەوام دەبێت، دواتر کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە و پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 12.1.2025،  ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەرى نمە باران و دروستبوونى تەم لە سەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە، ئاسمانى هەرێم لە کاتەکانى بەیانى هەتا ئێوارە نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى نمە باران هەیە بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بارانى مامناوەند هەیە، لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت، کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە لەسەر سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین و پارێزگاى هەڵەبجە زیاتر دەبێت، بەڵام لە سنورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە.

لە ئێوارەدا لە سەرجەم ناوچەکان کاریگەرى ئەم کەشە ناسەقامگیرە کۆتایى دێت و پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بۆ سبەی دووشەممەش، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی

دهۆک: 15 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

بەفر و باران گەڕایەوە و سەرمایەکی زۆریش بەڕێوەیە

بەفر و باران گەڕایەوە و سەرمایەکی زۆریش بەڕێوەیە

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن