هەواڵەکان

هۆشدارى بە شۆفێرانى تاکسى دەدرێت و دیوارى قوتابخانەیەکیش رووخا


ژووری هەواڵ

هاتووچۆی هەولێر کۆتایی بە بێسەرەوبەرى لە دانانی هێمای تەکسی دەهێنێت و دەڵێت، لەمەودوا دەبێت ئەو هێمایە تەنیا لەسەر سەقفی ئۆتۆمبێلەکان بێت.

لەکاتى دەوامى قوتابیاندا، دیوارى قوتابخانەیەک لە سۆران رووخا، بەڵام خوا رەحمى کرد لەوکاتەدا قوتابیان لە ژوورەوە بوون بۆیە زیانى گیانى لێ نەکەوتەوە.

لە ناوجەرگەى شارى سلێمانی، مزگەوتی نالی دوای 60 ساڵ لە خزمەت، ئێستا خۆی پێویستی بە فریادڕەسە و کەڕوو و بۆنی ناخۆشى ناو مزگەوتەکە تەنگی بە نوێژخوێنان هەڵچنیوە.

چى لەوە خۆشتر هەیە ئۆتۆمبێلێک بکڕیت کە زەمانەتى هەتا هەتایى لەگەڵ بێت، بەڵام ناخۆشییەکەى ئەوەیە نرخەکەى 27 دەفتەرە.