سه‌به‌ته‌ى 10 یه‌مه
له‌م هه‌فته‌یه به‌شه‌خۆراكێكى ساڵى پار دابه‌شده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
خۆراكى هه‌ولێر، ئاگادارى بریكاره‌كانى دابه‌شكردن كردووه‌ته‌وه كه له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى لیستى به‌شه‌خۆراكى ده‌یه‌م بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر هاوڵاتیانى دابه‌ش بكه‌ن.
به‌شه خۆراكه‌كه هی ساڵى 2024 ـه.
بریكاره‌كان له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى لیسته نوێیه‌كه پێویسته پارەی لیستی بریکاریشیان ته‌سلیم به به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى بازرگانى كه‌لوپه‌لى خۆراكى هه‌ولێر بكه‌ن.
ئه‌و بڕیارانه‌ى ئاگادار كراوه‌نه‌ته‌وه بریتین له بنكه‌كانى ناوشار 201، 202، 203، 204 و 205.
بەشەخۆراکه‌كه‌ی سه‌به‌ته‌ى دەیەم له ماده‌كانى زه‌یت، شه‌كر، برنج، نیسك، ئارینۆك، نۆك و دۆشاه ته‌ماته پێكهاتووه.
به‌پێی ئه‌و تێبینییه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بۆ بریكاره‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان، تەنیا لە رێگای ڤیزە کارتی بانکی (جنوب ئیسلامی)یه‌وه دەبێت.
هەر بریکارێکیش پێشەکی پارە پێشکەش نەکات بەشەخۆراکی بۆ ناچێت .
بریکار دەبێت سەرەتا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراک (تموین) بکات و پسوولەی بڕى پێنج هەزار دیناری ببڕێت پاشان پارەی لیستی بریکاری بدات .