منداڵێکیش بریندارە

ئۆتۆمبێلێک وەگەڕا و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە بەرامبەر گوندی بیرکێی قەزای دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتە گۆمێکی ئاوەوە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی وت، چوار کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون کە دوو ژن، پیاوێک و منداڵێکی چوار ساڵان بوون، دوو ژن و پیاوەکە گیانیان لەدەستداوە و منداڵەکە بە سووکی بریندار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکە بوون، هەموویان خەڵکی کەلارن.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ئەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، ژن و پیاوێکن کە ھاوسەری یەکترن، لەگەڵ خوشکی پیاوەکە، منداڵەکەش هی ئەو ژن و پیاوەیە و پێش ئەوەی بکەونە ناو گۆمە ئاوەکە، منداڵەکە لە جامی ئۆتۆمبێلەکەوە دەرچووە.

پێداچوونەوە؛ ژێوار خدر

لە دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەک دەدات و به‌جێ...

لە دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەک دەدات و به‌جێی ده‌هێڵێت