سلیمانى

بەهۆى قارچکى ژهراوییەوە کەسێک گیانى لەدەستدا

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

سەرچاوەیەک لە تەندروستى سلێمانى بە 964ـى وت،”کەسێک بەهۆى خواردنى قارچکى ژەهراوى لە سنوورى شارباژێر، گیانى لەدەستدا”.

وەک ئەوەى سەرچاوەکە باسى دەکات، ئەو کەسەى گیانى لەدەستداوە، لەگەڵ چەند کەسێکى تر، شەوى رابردوو لە باخێکى سنوورى شارباژێر ماونەتەوە.

بەهۆى خواردنى قارچکى ژەهراویى، یەکێک لەو چوارکەسە گیانى لەدەستداوە و یەکێکى تریشیان چارەسەرى پێویستى بۆکراوە.

نوێکردنەوە لە کاتژمێر 5:40 خولەک:

رائید ئاری وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان، بە 964ـى وت”بەیانى ئەمڕۆ ئاگادارکراوین لە رووداوەکە و چاوەڕێى راپۆرتى پزیشکین بۆ ئەوەى هۆکارى یەکلاییکەرەوە دیارى بکرێا”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح