جوانترینیان خەڵات دەکرێت
حەوتەمین فێستیڤاڵ بۆ پەلەوەرە جوانەکان کرایەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە ناحیەی ئەڵایی پاریزگای سلێمانی ئەمڕۆ فێستیڤاڵی پەلەوەرە کەشخەکان بەڕێوەچوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 150 پەلەوەری جیاواز و کەشخەیە نمایش کران و دواتریش جوانترینییان خەڵات دەکرێت.
رزگار غەریب سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، ئەمڕۆ لە ناحیەی ئەڵڵایی فێستیڤاڵێکیان بۆ گرنگیدان بە پەلەوەری جوان کردووەتەوە و خەڵات دەدرێت بە جوانترینیان.
باسی لەوەکرد، ئەمە حەوتەم ڤیستیڤاڵە دەکرێتەوە لە هەرێمی کوردستاندا و زیاتر لە 150 پەلەوەر تیایدا بەشداربوون.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر