"دەنگێکی بەهێزیشی لەگەڵ بووە"
لە سۆران هەست بە زەوی لەرزین کراوە
+964
ئاکام غەفور- سۆران
کەمێک پێش ئێستا سۆران لەرییەوە و خەڵکیش گوێیان لە دەنگێکی بەهێز بووە
رێک لە کاتژمێر 6:46 خولەکی ئەم ئێوارەیە خەلکی سەنتەری سۆران هەستیان بە زەمین لەرزەیەک کردووە و دەڵێن دەنگێکی گەورەشی لەگەڵ بووە سەقف و داروبەردی لاراندووەتەوە، ئەوانیش سەریان لێ شێواوە نازانن بومەلەرزە بووە یان چی، چونکە بە قسەی ئەوان گرمەکەی لە دەنگی تەقینەوە چووە.
نەسرەدین محەمەد، هاوڵاتییەکی شاری سۆرانە و دانیشتووی گەڕەکی مەتاڕە، بە 964ـی وت،”لە ماڵەوە دانیشتبووم، هەستم لە لەرینەوەی زەوی کرد و جامی ماڵەکەم و سەقف سانەوەی خانووەکەشمان لەریەوە”.
واحید ئەحمەد، دانیشتوی گەڕەکی بەرگوانە و بۆ 964 وتی، ”من هەستم لە لەرینەوەی زەوی کرد لەگەڵ ئەوەش گوێبیستی گرمەیەک بوو کە وەک دەنگی تەقینەوە بوو”.
ناڵی زیرەک، دانیشتوویەکی دیکەی سۆرانە دەڵێت، هەستم بە لەرینەوەی زەوی کرد، بەڵام زۆر بەهێز نەبوو، لە ناو ماڵەکەشم دەرگا و پەنجەرە لەگەڵی جوڵا.
لەم دواییانە ماوە ماوە لەرینەوەی بە گرمە لە شارەکانی کوردستان روودەدەن، جار جارە لەلایەن بومەلەرزەزانی هەرێمەوە گوڕ و پێوەری بەشێکییان دیاری دەکرێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
بومەلەرزەیەکى بەهێز کەرکوکى هەژاند