بە نزیکەی 300 ملیۆن دینار
کێشەی کارەبای گەڕەکێکی سلێمانی چارسەر دەکرێت
964+
توانا نەقی
بهبڕی زیاتر له 270 ملیۆن دینار كێشەی كارەبای گەڕەكی توەسپی لە سلێمانی چارەسەر دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لهسهر بودجهی داهاتی 8%ـی كارهبای سلێمانی بەدانانی ژمارهیەك محەویلەی یاریدەر بۆ گەڕەكهكه کێشەی کارەبایان چارەسەر دەکرێت.
دەشڵێت، پرۆژهكه چەند بڕگەیەك لە خۆدەگرێت لەوانە دانانی محەویلەی یاریدەدەر بۆ محەویلەكانی ژمارە (39 +31+36+26) هەروەها دانانی محەویلە بۆ 41 ماڵ و ژمارەیەك ماڵی دیكە لە خوار كارگەی ئاوی کانی سارد لەسەر رێگای سەرەكی قەیوان.
بودجهی پڕۆژهكه پێکهاتووە لە بڕی 273 ملیۆن و 600 هەزار دینار پرۆژەکەش لهلایهن كۆمپانیای یاتای جێبهجێ دەكرێت و بڕیارە لە ماوەی 95 رۆژدا تەواوبكرێت.