پیکابێکیش خۆی بە باخێکدا کرد

دوو ئۆتۆمبێل بەتوندی پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون

شۆڕش قادری

بەم بەیانی جەژنە و لە نزیک کانی ماران، دوو ئۆتۆمبێڵ بەتوندی پێکیاندادا و چوار کەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەنراێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 20.3.2026 لەسەر رێگای هامڵتۆن ناو گەلی عەلی بەگ و بەدیاریکراوی نزیک (کانی ماران) دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی نیسان سێنترا و سکۆدا پێکیاندادوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رووداوەکە چوار کەس برینداربوون، هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکان بن بۆ ئەوی سەلامەت بن لەم جەژنەدا تووشی رووداوی نەخوازراو نەبن.

هەر لەو دەڤەرە و لە دۆڵی ئالانە، پیکابێک بەهۆی تیژڕەوی خۆی بەباخێکدا کرد و رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.