"با کوڕان کارتی نیشتمانی نەخەنە گیرفانی دواوە"

پاسپۆرتی سلێمانی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان دەکات و رۆتینات لادەبات

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

پاسپۆرتی سلێمانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان دەرکرد، لەمەودوا تەنیا کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆت دەبەیت و دەچیت بۆ مامەڵەی پاسپۆرت، بەڵام وریا بن و کارتە نیشتمانییەکانتان مەخەنە گیرفانی دواوە، چونکە کێشەتان بۆ دروست دەبێت.

عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە 964ـی وت، “ماوەی دوو ڕۆژە کار بە کارتی زانیاری ناکرێت لەکاتی مامەڵەی پاسپۆرتدا و تەنیا کارتی نیشتمانی و کارتی بانکیان پێویستە”.

باسی لەوەشکرد، پێشتر خانمان کارتی زانیاریان هەبوو و گرفتیان بۆ دروست دەبوو، بەڵام لەمەودوا ئەو گرفتەیان نامێنێت و خەڵکی هەر پارێزگایەک بن دەتوانن بێ گرفت مامەڵەی خۆیان بکەن.

سالار عەبدوڵا لەڕێی 964ـەوە داوای کە کوڕان کرد، کارتی نیشتمانییەکانیان نەخەنە گیرفانی دواوەیان، بۆ ئەوەی نەشکێت و درزی تێنەکەوێت، چونکە بەو شێوەیە ئامێرەکەیان نایخوێنێتەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

964 لەو 964 پاسپۆرتەی سلێمانی دەپێچێتەوە کە هاوڵاتیان تا ...

964 لەو 964 پاسپۆرتەی سلێمانی دەپێچێتەوە کە هاوڵاتیان تا ئێستا نەیانبردووەتەوە

ئەگەر لە سلێمانی پاسپۆرت وەردەگریتەوە ئەم رێنماییانەت...

ئەگەر لە سلێمانی پاسپۆرت وەردەگریتەوە ئەم رێنماییانەت بیرنەچێت