هاوڵاتیان بە لێشاو دەچن

بە ئەلیکترۆنیکردنى فۆڕمى خۆراک کارتى نیشتمانى خورماتووى قەرەباڵغ کردووە

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ماوەیەکە قەرەباڵغیەکی زۆر لەنێو فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی خورماتوو دروستبووەو هاوڵاتیان چەندین کاتژمێر لەسەرەدان و مامەڵەکانیشیان رایى ناکرێت.

مەریوان سلێمان، دانیشتوویەکى قەزاى خورماتووە، لە بارەى قەرەباڵغى فەرمانگەى کارتى نیشتمانى خورماتوو بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ چوار کاتژمێر لە سەرەدا وەستام، بەڵام کارەکەى بۆ ئەنجام نەدراو و بە دەستى بەتاڵ گەڕامەوە”.

بە وتەى ئەو هاوڵاتییە بێتـ فەرمانبەران دەرگاى سەرجەم بەشەکانیان داخستووە، وەک دەڵێت، ئەوەى “واستە”ـى نەبێت، نایکەنە ژوورەوە.

وەلی مەحمود، جێگرى فەرمانگەى کارتى نیشتمانى خورماتوو لەسەر ئەو کێشەیە بۆ 964 روونى کردەوە، هۆکاری دروستبونی قەرەباڵغیەکە بۆ ئەوەیە، کە ماوەی نزیکەی 17 رۆژ ماوە بۆ تەواوبونی تۆماری سیستمی فۆرمی خۆراک بەئەلیکترۆنی، بۆیە ئەو سیستمە کارتی نیشتیمانی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی پێویستەو هەر کەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت بێبەش دەبێت لەوەرگرتنی بەشەخۆراکى مانگانە، بۆیە ئێستا هاوڵاتیان بە لێشاو دێن بۆ دەرکردنى کارتى نیشتمانى و ئەوەش هۆکارى قەرەباڵغییەکەیە.

وتیشى،”وتیشی، ماوەی ساڵێک زیاترە داوامان لەخەڵکی کردووە، سەردانمان بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەی کارتی نیشتیمانی، بەڵام زۆرێک لەهاوڵاتیان پابەند نەبوون و ئێستاش رۆژانە لە 300 مامەڵەی هاوڵاتی زیاتر ناتوانین وەربگرن و هەر گەڕەکێکیش رۆژێکمان بۆ تەرخان کردووە، بەڵام کەس گوێ ناداتە ئەو بڕیارەو سەرجەمیان سەردانی فەمانگەکە دەکەن و ئەمەش وایکردووە راییکردنی مامەڵەکانیان بەسستی بەڕێوەبچێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەمەودوا بە رەنگاورەنگ کارتى نیشتمانى وەردەگرن

لەمەودوا بە رەنگاورەنگ کارتى نیشتمانى وەردەگرن