سەنتەری مەئمون دەباغ بۆ پشکنینی پێشوەختەی هاوسەرگیری لە هەولێر - وێنە: تەندروستی هەولێر
ئەو گەنجانەی بەنیازی هاوسەرگیرین ئاگادار بن
سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی هاوسەرگیری لە هەولێر گواستراوەتەوە
964+
شۆڕش قادری
ئەو گەنجانەی لە هەولێر بەنیازی هاوسەرگیرین و دەیانەوێ پش نەورۆز بچنەناو قەفەسی زێڕین، ئاگادار بن کە سەنتەری پشکنینی پێشوەختەی هاوسەرگیری گواستراوەتەوە و لە شوێنە تازەکەی دەستی بەکار کردووەتەوە.
سامان سەلمان بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بە 964ـی وت، “ماوەیەکە سەنتەری مەئمون دەباغ بۆ پشکنینی پێشوەختەی هاوسەرگیری گواستراوەتەوە تەنیشت بنکەی تەندروستی د. نافع ئاکرەیی بەرامبەر بنکەی پۆلیسی ئیسکان”.
“لە هەولێر تەنیا ئەو سەنتەرەمان هەیە و ئەو گەنجانەی هاوسەرگیری دەکەن، پێش ئەوەی مارەبڕین بکەن، دەچنە ئەو سەنتەرە و پشکنینی پزیشکی دەکەن و هەندێک راهێنانی تایبەتیشیان پێدەکرێت”، سامان سەلمان وای وت.
ئەمڕۆ دووشەممە 6.1.2025 د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، گشت بەشەکانی سەنتەرەکەی بەسەرکردەوە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکانی هاوڵاتیان لەکاتی سەردانیکردنیان.