"بۆ رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو"

وەبەر‌هێنانی گەرمیان فەرمانبەرانی حکومەت لە پڕۆژەکان دەردەکات

شۆڕش قادری

بە مەبەستی رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووانی دانەمەزراو، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەر‌هێنانی گەرمیان، فەرمانبەرانی حکومەت لە پڕۆژەکان دەردەکات.

لە نووسراوێکدا، کە ئاراستەی سەرجەم کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەرانی سنووری گەرمیان کراوە و هونەر مەحمود بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی گەرمیانی ئیمزای لەسەر کردووە، ئاماژە بەوەکراوە، “تێبینی ئەوە کراوە ستافی هەندێک لەو پڕۆژانەی لە قۆناغی جێبەجێکردنـدان،  فەرمانبەری حکومەتن و ئەوەش پێچەوانەی یاسای (رێکخستنەوەی کارمەندی میری)یە کە بەبەپێی یاساکە فەرمانبەری میری نابێت لە یەک کاتدا، دوو کاری جیاوازی هەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان داوا لە کۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران دەکات، بە ئامانجی رێکخستنەوە و رەخساندنی هەلی کار بۆ کەسانی دانەمەزراو، لیستی ناوی کارمەندان و ئەندازیارانی سەر بە پڕۆژەکانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە بنێرن.

دەقی نوسراوەکەی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی گەرمیان لە خوارەوە:

+964صورة من منصة (شبكة):