5 کەس لە ئاودا خنکاون

سەروو 199 هەزار کەس سەردانى نەخۆشخانەکانى کۆیەیان کردووە

964+

وریا فەتاح

بەپێى ئامارەکانى تەندروستى کۆیە، لە ساڵى رابردوودا سەروو 199 هەزار کەس سەردانى نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانى کۆیەیان کردووە و یەک هەزار و 900 نەشتەرگەرى جۆراوجۆریشیان ئەنجامداوە و 823 کەسیش ددانیان پڕکردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەریەک لە شێروان جەلال، جێگرى بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە و هاوکار علی، وتەبێژی تەندروستی کۆیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئاماری کاروچالاکی ساڵی 2024ـى تەندروستی کۆیەیان بڵاوکردەوە بەم شێوەی لای خوارەوە:

سه‌ردان:

79 هەزار و 472 کەس سەردانى نەخۆشخانەیان کردووە و 8 هەزار و 967 کەس داخلکراون.

31 هەزار و 547 سەردانى فریا گوزارى هەبووە.

50 هەزار و 472 کەس سەردانى مەڵبەندە تەندروستییەکانیان کردووە.

28 هەزار و 710 کەس سەردانى بنکە تەندروستییەکان کردووە.

‌ کۆى گشتى سەردان بۆ نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان 199 هەزار و 168 کەس بووە.

بەپێى ئامارەکانى تەندروستى کۆیە، لە 2024 دا، 126 نەشتەرگەرى تایبەت، 1134 نەشتەرگەرى سەروو گەورە، 464 نەشتەرگەرى مامناوەند، 33 نەشتەرگەرى بچوک، ئەنجامدراون.

لە بارەى ئامارى سەنتەرى ددانیش ئامارەکانى تەندروستى کۆیە بەم شێوەیەن:

823 کەس ددانیان پڕکردووەتەوە

1012 کەس ددانیان شۆردووە.

6900 کەسیش پشکنینى ددانیان کردووە.

1118 نەشتەرگەرى ددان ئەنجامدراوە

755 ئەشیعەى ددان گیراوە.

3016 حاڵەتى دەرهێنانى ددان هەبووە.

702 ددان دەمار بڕکراون.

لە بارەى پزیشکى دادوەرى کۆیەش روونکراوەتەوە کە 22 کەس بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە و چوار کەسیش بە فیشەک کوژراون و پێشوازیشیان کردووە لە پێنج تەرم کە لە ئاودا خنکاون و سێ کەسیش بە پەت و سێ کەسیش بە کارەبا گیانیان لەدەست داوە.

نۆ تۆن خۆراکى بەسەرچوو لەناوبراون

لیژنەکانى چاودێرى تەندروستى بەشێکى گرنگى تەندروستى کۆیەن و لە 2024 دا، یەک هەزار و 850 سەردانیان ئەنجامداوە و 23 فرۆشگایان سزادا و 17 فرۆشگاشیان داخستووە و مۆڵەتى تەندروستیشیان بە 589 فرۆشگا داوە و 780 کارتى تەندروستیشیان بۆ کرێکاران دەرکردووە، ئەوە جگە لەوەى لە ماوەى ئەو ساڵەدا نۆ تۆن مەواد و خۆراکى بەسەرچوویان دەستبەسەرداگرتووە و بە شێوەیەکى تەندروستى لە ناویان بردوون.

ئاماری لیژنه‌ی پزیشكی هه‌میشه‌یی:

ئەنجامدانى 6125 پشكنینی چاو بۆ مه‌وڵه‌تی شوفێری

ئەنجامدانى 74 پشکنینى چاو بۆ دامەزراندن

ئەنجامدانى 160 پشکنینى چاو بۆ نەخۆشى

ئەنجامدانى 233 پشکنین بۆ دیاریکردنى تەمەن

ئەنجامدانى 305 راپۆرتى پزیشکى

هەر لە 2024 دا، سەنتەرى چارەسەرى سروشتى خزمەتگوزارى تەندروستى پێشکەش بە دوو هەزار و 925 کەس کردووە.

ئاماری سه‌نته‌ری تیشكی شه‌هید د.مه‌جید

ئیم ئار ئای (154)

دیسکا سکان(—-)

مەمۆگرافی(89)

599 نازور بۆ نه‌خۆش كراوه‌

7929 سۆنەر

583936 پشکنینى تاقیگەیى کراوە

880 ئیکۆ بە نەخۆشان کراوە

1654 منداڵ لە دایک بوون

لە ماوەى ساڵى 2024 دا، لە کۆیە 1654 منداڵ لە دایکبوون، لەو ژمارەیە 817 نێر و 837 مێن.

کارى نۆژەنکردنەوە لە تەندروستى کۆیە لە ساڵى 2024 دا:

نۆژەنکردنەوەی بنکەی تەندروستی کۆدەڵە

نۆژەنکردنەوەی مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەبدوڵا خراپەیی

دروستکردنی کۆگا بۆ کەلوپەلی لە کارکەوتوو لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی

نۆژنکردنەوەی بەشی هەناوبینی لە ناو نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید

نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە سەنتەری ددان و بەکارهێنانی وەکو یەکەی نیشتەجێبوون بۆ پزیشکان

فراوانکردنی بەشی دەرمانخانە لە ناو نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید

نۆژەنکردنەوەی مەڵبەندی تەندروستی شەهید د.هەندرێن

هەرچى سەنتەرى شوشتنەوەى گورچیلەى کۆیەیە کە لە 16.2.2024 کراوەتەوە، تا کۆتایى ساڵ دوو هەزار شوشتنەوەى گورچیلەیان بۆ نەخۆشان ئەنجامداوە.

سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی کۆیە کەوتەکار

سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی کۆیە کەوتەکار