گرافیک؛ 964+
رۆژانه 18 شوشتنه‌وه‌ى گورچیله ئه‌نجامدراوه
له قه‌ڵادزێ و رانیه زیاتر له 500 هاوڵاتی به به‌رده‌وامى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رانیه و قه‌ڵادزێ كه سه‌نته‌رى قه‌زاى پشده‌ره، رۆژانه لانیكه‌م 18 هاوڵاتى كارى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ى بۆ ئه‌نجام دراوه، شوتنه‌وه‌كه‌ش له سه‌نته‌ركانى گورچیله‌ى ده‌ستكردى رانیه و قه‌ڵادزێ بووه.
نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ، ئامارى ساڵى رابردووى هه‌ردوو سه‌نته‌ره‌كه‌ى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى راپه‌ڕین وه‌رگرتووه و بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌دا شه‌ش هه‌زار و 662 كه‌س كارى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ ئه‌نجام دراوه.
به‌پێی ئاماره‌كه له مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى رابردوو 595 هاوڵاتیی، مانگى شوبات 570، مانگى ئادار 559، مانگى نیسان 564، مانگى ئایار 545، مانگى حوزه‌یران 537، ته‌مموز 515، ئاب 534، ئه‌یلوول 530، تشرینى یه‌كه‌م 570، تشرینى دووه‌م 564 و كانوونى یه‌كه‌میش 570 هاوڵاتى كارى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌یان بۆ ئه‌نجام دراوه.