"پێنج لەبریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن"
لە داقوق دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و هەشت کەس برینداربوون
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
لە سنوری داقوق، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و هەشت کەس برینداربوون، برینی یەکێکیان سەختە.
فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە 964ـی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 4.1.2025 هەشت بریندار گەیەنرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەمان کە بەهۆی روداوی هاتوچۆوە بریندار ببوون”.
“یەکێک لە بریندارەکان ژنێکی تەمەن 37 ساڵ بوو، برینەکەی سەخت بوو و تووشی خوێنبەربوون ببوو، بۆیە رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک کرا”، فەرمان نەشئەت وای وت.
ئاشکراشیکرد، پێنج لە بریندارەکان ئەندامی یەک خێزانن و خەڵکی قەزای خورماتوون، تا ئێستاش لە نەخۆشخانەن و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
محەمەد جاسم، شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە 964ـی وت، “رووداوەکە کاتێک روویداوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی ویستوویەتی بڕواتە سایدەکەی دیکە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلی تر بەخێرایەکی زۆرەوە هاتووە و پێکیانداداوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری