کلیلەکەیان بردووەو نەیانداوەتەوە

هێزەکانی جۆلانی ماڵەکەی مام جەلال لە دیمەشق دەپشکنن

توانا نەقی

ماڵەکەی مام جەلال لە دیمەشقی پایتەخی سوریا دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن هێزێکی تەحریر شامەوە.

هێزێکی سەر بە جۆلانی چوونەتە سەر شوقەکەی مام جەلال لە گەڕەکی مەزرەعەی دیمەشق و پشکنیویانە و دوای ئەوەش کلیلەکەیان بردووە و رۆیشتوون.

‎964 لە رێی تیمی پاسەوانی شوققەکەوە زانیویەتی کە هێزێکی ئەمنی سەر بە جۆلانی چوون داوای کلیلی شوققەکەیان کردووە و پشکنیویانە و دوای ئەوە کلیلەکەیان بردووە و رۆیشتوون.

ماڵی مام جەلال لەگەڕەكی مەزرعەیە لە پشت مزگەوتی ئیمانی دیمەشق و  شوقەیەكی 150 مەترییە لە نهۆمی حەوتەم.