ناوەندی شاری هەولێر _ وێنە: 964
پشوو کۆتایی هات
دەزگا تەندروستییەکانی هەولێر سبەی دەوام دەستپێدەکەنەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداری بۆ گشت دەزگاکانی تەندروستی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی نارد، کە سبەی شەممە 4.1.2025، دەست بە دەوامی فەڕمی بکەنەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دەستپێکردنەوەی دەوامی فەڕمی، دوای تەواوبوونی رۆژانی پشووی سەری ساڵی 2025 دەبێت.
پشووەکە، 25.12.2024 دەستیپێکرد و رۆژی 2.2.2025 تەواو بوو، بە گوێرەی ئاگادارکردنەوەکە بێت، سبەینێ شەممه 4.1.2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگا تەندروستیەکانی هەولێر دەست پێدەکاتەوە.