دوزخورماتوو
ماڵێک ئاگری گرتووە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین
964+
سیروان خورشید
لەگەڕەکی کۆماری خورماتوو، خانووی هاوڵاتیەک بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگری گرت و زیانیێکی زۆری مادی هەبووە.
نیھاد عەلی، خاوەنی خانووەکە بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەفەرێک لەگەڵ ماڵەوە رۆشتینە بەغدا و کەمێک پێش ئێستا لەلایەن دراوسێکانەوە ئاگادارکراینەوە کە ماڵەکەمان ئاگری گرتووە و بەتەواوی سووتاوە.
وتیشی، قاتی سەرەوەی خانوەکەی پاتری و کەرەستەی ئۆتۆمبێلی تێدایەو سەرجەمیان ئاگری گرتووە و لەلایەن دراوسێکانەوە بەھاوکاری بەرگری شارستانی قەزاکە توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت و ئەو زەرەرو و زیانەی بەھۆی ئاگرەکەوە بەرم کەوتووە بە نزیکەی 20 ھەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
عەقید عەلی فاروق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خورماتوو بە 964ـی، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووەو لەوکاتەدا ژمارەیەک پاتری لەناو خانوەکەدا بووەو بووەتە هۆی تەقینی سەرجەم پاتریەکان و بەمەش ئاگرەکە تەشەنەی سەندوەو سەرجەم ئەو کەرستانەی لەنێو قاتی سەرەوەی خانوەکەدا بوون گڕیان گرتووە و سوتان، چونکە دەرگاکان ئاسن بوون و قفڵ درابوون نەتوانرا بەئاسانی کۆنتڕۆڵ بکرێت و دوای هەوڵی تیمەکانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.
خانووەکە لەگەڕەکی کۆماری قەزای خورماتووە و ھاوڵاتیەکە دوکانی کەمالیات و کەرەستەی ئۆتۆمبێلی ھەیە و کەرەستەکانی بردووەتە قاتی سەرەوەی خانوەکەی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی