هەور ئاسمانی یەکێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی داپۆشیوە. وێنە: 964
نیمچەهەور و نمەباران
ئەمڕۆ كەشی زۆربەی شارەكانی كوردستان وەك یەكە
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەشوهەوای ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان بەجۆرێكە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا.
بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 31.12.2024 رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوە دەكەن، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزیک دەبێتەوە، هەروەها خێرایی با لەسەرخۆ و هەندێك كات مامناوەند دەبێت بە خێرایی 10-20 كیلۆمەتر لە یەك كاتژمێردا.
هەروەها ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین لە نێوان8-10 کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 14
سلێمانی: 14
دهۆک: 14
کەرکوک: 16
هەڵەبجە: 14
زاخۆ:14
حاجی ئۆمەران: -1
سۆران:11
گەرمیان:18