پێشتر لە كوردستانیش هەبوو

عێراق پارە دەداتە ئەدیب و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق ئاشكرای كرد، خەریكە پارە لە وەزارەتی دارایی وەردەگرێت و بەسەر ئەدیب و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان دابەشی دەكات.

ئەحمەد فەكاك بەدرانی ئەمڕۆ دووشەممە 30.12.2024 لە پەیجی فەرمی وەزارەتەكەی راگەیاند، مینحەی ئەدیب و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان بەم زووانە دابەش دەكرێت.

وتیشی، “خەریكین مینحەكە لە وەزارەتی دارایی وەربگرین و لە رێگەی یەكێتی و سەندیكاكانەوە دابەشی سەر ئەدیب و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندانی بكەین.

لە عێراق وەرزشوانانی دێرین و پاڵەوانەكانی پێشووش، مانگانە بڕەپارەیەك لە شێوەی موچە وەردەگرن، وەك خەڵاتێكە بۆ خزمەتی چەندین ساڵەی رابردوویان.

پێشتر و تا ساڵی 2014، هونەرمەندان و وەرزشوانانی دێرین مانگانە بڕەپارەیەكیان وەك دیاری پێدەدرا، بەڵام دوای شەڕی دا*ع*ش و هاتنەپێشی قەیرانی دارایی، چیتر پارەكە دابەش نەكرا.

سودانی بەڵێنی پاداشتی زیاتر بە یاریزانانی عێراق دەدات

سودانی بەڵێنی پاداشتی زیاتر بە یاریزانانی عێراق دەدات