رزگارکردنی کۆچبەران لەلایەن تیمی دەریاوانی _ وێنە: The Sun
پۆلیسی دەریاوانی چوون بەهانایانەوە
بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز ژێرئاو کەوت؛ تەرمی سێ کەس دۆزراوەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پاش ئەوەی هەوڵی پەڕینەوە لە فەڕەنسا بۆ بەریتانیا دەدەن، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز لە نزیک کەناراوی فەرەنسا ژێرئاو کەوت.
پۆلیسی دەریاوانی بە رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی وتووە، سێ سەرنشینی بەلەمەکە کە کۆچبەرن پشتڕاست بووەتەوە خنکاون، ئەگەریش هەیە ژمارەى ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەوە خنکابن، زیاتریش بن.
پۆلیس دەریاوانيی بەریتانیا سەرەڕای دەرهێنانی سێ تەرم لە کەناڵ ئینگلیز و رزگارکردنی 45 کەسی دیکە، دەڵێ بێ هیوا بوون لە دۆزینەوە و سۆراغی ئەو کەسانەی چارەنووسیان نادیارە.
تا ئێستا نەزانراوە کۆچبەرەکان چەند کەس بوون، بەڵام دەوترێ بەلەمەکە هاوڵاتیی ژمارەیەک وڵاتی جیاوازی پێ بووە، کە سەرجەمیان کۆچبەر بوون و ئامانجیان گەیشتن بووە بە خاکی بەریتانیا.
پۆلیسی دەریاوانی و تیمەکانی بەرگریی شارستانی، چوونەتە ناوچەی ژیرئاوکەوتنی بەلەمەکە، ئەوان توانیویانە بگەن بە تەرمی سێ کەس، چوار کەسی دیکەشیان بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە کراون، هەروەها توانیویانە 45 کەسە بە سەلامەتی رزگار بکەن.
تیمەکانی پۆلیسی دەریاوانی لە کارتی رزگارکردنی کۆچبەرەکان: وێنە: The Sun