لە گەڕەکى ئیبراهیم ئەحمەدى شارى سلێمانى

کەسێک لە ناو ماڵەکەى خۆیدا تەقەى لێکرا و کوژرا

964+

ئەحمەد محەمەد- سلێمانى

سەرچاوەیەک لە فریاکەوتنى سلێمانى بە 964ـى راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر، کەسێک لە ناو ماڵەکەى خۆیدا لە گەڕەکى ئیبراهیم ئەحمەد تەقەى لێکراوە و کوژرا.

وتیشى،”کەسێک تەلەفونى بۆکردوون کە لەناو ماڵەکەى خۆیاندا تەقە لە باپیرى کراوە و بریندار بووە و داواى کردووە بە هانایانەوە بچین”،

وەک باسى دەکات، دواى گەیشتنى تیمەکانیان دەرکەوتووە کە کەسەکە گیانى لەدەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشى” پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستى پێکردووە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کارمەندێکى هێزەکانى کۆماندۆ لەسەر کوشتنى مێردمنداڵەک...

کارمەندێکى هێزەکانى کۆماندۆ لەسەر کوشتنى مێردمنداڵەکەى سلێمانى دەستگیرکرا