هەولێر

ئەوەی ماتۆڕی ژنە هۆڵەندییەكەی دزی بوو دەستگیر كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو كابرایەی ماتۆڕی ژنێكی هۆڵەندی لە هەولێر دزی، پاش چەند سەعاتێك گەڕان و سوڕان بیدۆزنەوە و بیگرن.

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.11.2024 بڵاویكردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا، کە ژنێكی هۆڵەندی، کە وەک گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شەقامی شەست مەتریی) لە شاری هەولێر ماتۆڕسکیلەکەی دزراوە، پاش ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

دوای بەدواداچوون و بەدەستهێنانی زانیاری، توانیمان لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێرێکدا ماتۆڕسکیلەکەی بۆ بدۆزینەوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە، ماتۆڕەكە چەند مەترێک لە شوێنی مانەوەی دوورخرابووەوە و لەکار کەوتبوو، دەریشکەوت کە لەلایەن کەسێکەوە بەناوی (ک. ر. م) دزرابوو.

“تۆمەتبارەكە دەستگیر کرا و ماتۆڕسکیلەکەش رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە، بەڵام خاوەنەكەی هیچ سکاڵایەکی یاسایی تۆمار نەکردووە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش سەبارەت بەو رووداوە بەردەوامە”، پۆلیسی هەولێر وا دەڵێن.

سێ دز 35 ملیۆن دیناریان لە بەنزینخانەیەک دزی؛ بۆیان نەخ...

سێ دز 35 ملیۆن دیناریان لە بەنزینخانەیەک دزی؛ بۆیان نەخورا و دەستگیر کران