دیمه‌نێك له دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم كه كتێبه‌كه‌ى فهتواكانیش به چاپكراوهیی له‌به‌رده‌میانه... وێنه: یه‌كێتى زانایان.
"میرات و زەوی و زار"یش به‌شێكی دیكه‌ى كێشه‌كان بوونه
“كێشه‌ى خێزانى” زۆرترین فه‌تواى ئه‌مساڵى ئەنجومەنی باڵای فەتواى هه‌رێم بووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زۆرترین بابه‌تى فه‌توا كه ئه‌مساڵ بۆ ئەنجومەنی باڵای فەتواى هه‌رێم نێردراون، “كێشه‌ى خێزانى” بووه، له‌دواى ئه‌وه‌ش بابه‌ته‌كانى میرات و زه‌وی و زار ریزبه‌ندى دووه‌میان گرتووه و له‌هه‌رێمی كوردستان فه‌توایان له‌سه‌ر دراوه.
ئه‌م زانیاریانه‌ى سه‌ره‌وه د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌یی، وتەبێژی یه‌كێتى زانایان به 964ـى داوه، ده‌شڵێت له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى ساڵى نوێى 2025 كتێبی فه‌تواكان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌تواى هه‌رێم، كه سه‌ر به یه‌كێتى زانایانی هه‌رێمی كوردستانه، دوایین كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مساڵى ئه‌نجامدا، ئه‌و بابه‌تانه‌ى تاوێكرد كه ئه‌مساڵ وه‌كو كێشه‌ى كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه هاتوون.
د. عه‌بدوڵا، بۆ 964ـى ئاشكراى كرد، كێشه‌ى خێزانى یه‌كێك بووه له‌و بابه‌تانه‌ى كه زۆرترین پرسیارى لێ دروستكراوه و بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان ناردووه و ده‌شڵێت “پرسیاری شه‌رعى له بوارى خێزانى، كێشه‌ى نێوان هاوسه‌ره‌كان و جیابوونه‌وه، به‌شێكی زۆرى ئه‌و پرسیارانه بوونه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ 2024 ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان چه‌ند فه‌تواى داوه و چه‌ند فه‌تواش تایبه‌ت بووه به كێشه‌ى خێزانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه ته‌واوى ئاماره‌كانیان له كۆتایی ئه‌مساڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه و له ئێستادا هیچ شتێك له‌مباره‌یه‌وه ناڵێن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و پرسیارانه‌ى ئه‌مساڵ بۆ ئه‌نجومه‌نى باڵاى فه‌توا هاتوون به‌ته‌نیا ئه‌نجومه‌نه‌كه وه‌ڵامى هه‌موویانى نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وان 18 لیژنه‌ى لاوه‌كیشیان له پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و قه‌زاكاندا هه‌یه و ئه‌وانیش وه‌ڵامى به‌شێكیان داونه‌ته‌وه .
“مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ى خه‌ڵك و ده‌زگاكان بۆ ئه‌نجومه‌نى باڵا ده‌ینێرن هه‌موویان بكرێنه فه‌توا، به‌ڵكو به‌شێكی زۆریان وه‌ڵامى پێویست ده‌درێنه‌وه و به‌شێكیشیان كه تایبه‌تن به نێوانى ژن و مێرد كاری ئاشته‌واییان بۆ كراوه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى د. عه‌بدوڵا شێركاوه‌ییه بۆ 964.
سەباره‌ت به‌و كتێبه‌ى كه تایبه‌ته به فه‌تواكانى 14 ساڵى رابردوو كه له دووتوێی كتێبێك به‌چاپ ده‌گه‌یه‌ندرێت، وته‌بێژى یه‌كێتى زانایان وتى “كتێبه‌كه ئاماده‌كراوه و نزیكه‌ى 200 فه‌تواى له‌خۆگرتووه، به‌ڵام به‌هۆى هاتنه‌پێشه‌وه‌ى پشووه‌كانى سه‌رى ساڵ وابڕیاره له یه‌كه‌مین هه‌فته‌ى ساڵى نوێ له مه‌راسیمێكدا بڵاویبكه‌ینه‌وه”.
ئه‌و فه‌توایانه‌ى له‌و كتێبه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه، هی ساڵانى 2010 تاوه‌كو 2024 ـن، زۆربه‌ى ئه‌و فه‌توایانه‌ش كه له پێش ساڵى 2010 دراون، پێشتر له گۆڤارى په‌یامى زانایانه یه‌كێتی زانایان بڵاوكراونه‌ته‌وه.
لیژنه‌ى فه‌توا، له ساڵى 1970 له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى یه‌كێتى زانایانى ئایینى كوردستان دروستكراوه و تاوه‌كو ئێستا به‌سه‌دان فه‌توای له‌باره‌ى بابه‌تى جیاجیاوه ده‌ركردووه.
فه‌تواكانى 14 ساڵى رابردووى هه‌رێم چاپده‌كرێن
