پەیامەکەتان گەیشت

لە 964ەوە بۆ چەمچەماڵییە ئازیزەکان: داوای لێبوردن دەکەین

964+

ئەمڕۆ ژمارەیەک دۆست و ئازیز لە هاوڵاتیان و چالاکوان و نووسەر و رۆژنامەنووسانی شاری چەمچەماڵی خۆشەویست، یاداشتێکیان ئاراستەی 964 و چەند کەناڵێکی دیکە کردووە و نیگەرانن لەوەی هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە لە بارەی دەستگیرکردنی کەسێک لە شارەکە، کە تاوانی ئەنجامداوە.
ئێمە لە 964 رایدەگەیەنین هیچ نیازێکی خراپ لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵەوە نەبووە، بەڵکو تەنیا ئەو زانیاریانەمان گواستووەتەوە کە پۆلیسی سلێمانی بە فەرمی بڵاویکردوونەتەوە و باس لەوە دەکات کەسێک لەسەر ”دزینی پەلەوەر” دەستگیرکراوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئەگەر ئەو دۆستە ئازیزانە لەسەر هەواڵەکە دڵیان گەردی گرتووە، ئێمە داوای لێبوردن دەکەین.
رەنگە هەموو لایەک شایەتی ئەوە بۆ 964 بدەن، کە ئێمە بەوپەڕی ئەمانەتەوە کاردەکەین بۆ گواستنەوەی هەواڵ و زانیاریی دروست، وەک خۆی بێ رتووش و بێ دەستکاری، لە سەرەتاشەوە بە ئاشکرا رامانگەیاندووە کە دژی شارچێتیین و بە هەموو توانای میدیایی خۆمانەوە دژی دەوەستینەوە و بە هیچ جۆرێک، هیچ شار و ناوچەیەکی ئازیزی ئەم کوردساتانە بە ئامانج ناگرین.

ئەگەر تەماشای سایت و پلاتفۆڕمەکانی 964 بکەن دەبینن دەیان چیرۆکی جوان و ئیلهامبەخش لە چەمچەماڵی جوامێر و هەموو شارەکانی دیکەوە بڵاوکراونەتەوە، گواستنەوەی زانیارییەک ئەوە ناگەیەنێت کە خوانەکردە بمانەوێت لە گرنگی و گەورەیی هیچ شار و ناوچەیەک کەم بکەینەوە.
بە هاوڕێ و دۆستەکانیشمان لە چەمچەماڵ رادەگەیەنین: پەیامەکەتان گەیشت، دووبارە داوای لێبوردن دەکەین.
ژووری هەواڵی 964

ئەمە دەقی یاداشتی ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و چالاکوانان و نووسەرو رۆژنامەنووسانی چەمچەماڵە:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەرانی کەناڵەکانی (ڕووداو + ئاڤامیدیا + 964)
بابەت/ یاداشت
ئێمە وەک هاوڵاتیان و چالاکوانان و نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و چین و توێژەکانی چەمچەماڵ، بەتووندی نیگەرانیی خۆمان بەرامبەر هەواڵێکی کەناڵەکانتان ڕادەگەیەنین تا ئاستی تووڕەبوون.
تاوان و سەرپێچی لەهەموو شار و کوون و قوژبنێکی سەر ئەم زەمینە دەکرێ و هەبووە، بەڵام بە ئەمانەتەوە پێتانی ڕادەگەیەنین کە زیاتر لە دوو ساڵە لەسەر دەستی ستافێکی دڵسۆز و کارامە لە برایانمان لە (ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی) ڕێژەی سەرپێچی و تاوان بەڕێژەیەکی زۆر و بەرچاو کەمبووەتەوە، تا ئەو ڕادەیەی هەندێ تاوان گەیشتووە بە سفر، بۆ نموونە لەمساڵدا 2024 هیچ ڕووداوێکی کوشتن لەناو قەزای چەمچەماڵدا تۆمارنەکراوە.
هاوکات لەئێستادا چەمچەماڵ تەنیا شارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە ئارامترین و هێمنترین شارە، تەواوی هاوڵاتیانیش بەئاشکرا درکیان بەو ئارامییە کردووە و چەندینجاریش لە میدیاکانەوە ئەوەمان باسکردووە و شانازیی بەم دۆخە ئارامەی چەمچەماڵەوە دەکەین.
بەڵام ئێوە هاتوون بە ئامانجی شکاندن و ناوزڕاندن و بە مەبەست، سەرپێچییەکی بچوکتان لە شارێکدا دۆزیوەتەوە و کورد وتەنی (کێچێکتان کردووە بە گایەک) ئەمەش پێچەوانەی کاری میدیایی سەنگین و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی دروستە.
بۆیە وەک تەواوی چین و توێژەکانی چەمچەماڵ، داواتان لێدەکەین ئەو بابەتی ناوزڕاندنەی چەمچەماڵ ڕاستبکەنەوە و لەبری ئەوە بفەرموون ئاماری ڕاست و دروستی دامەزراوە فەڕمییەکان بخەنەڕوو لەسەر کەمبوونەوەی ڕێژەی تاوان و سەرپێچی و دۆخی ئارامیی ئەم قەزایە.
بەپێچەوانەوە، ئەگەر هەڵەکەتان ڕاستنەکەنەوە، بایکۆتی کەناڵەکەتان دەکەین و داواشتان لێدەکەین هیچ ڕۆژنامەنووسێکی کەناڵەکانتان ڕوونەکەنە چەمچەماڵ، نەوەک لەلایەن خەڵکی بەشەرەفی چەمچەماڵەوە بەتووندی ڕووبەڕوویان ببنەوە و تۆڵەی ئەو ناوزڕاندنەیان لێبکەنەوە کە بەمەبەست کەناڵەکەتان دەرهەق بە چەمچەماڵی ئارام و پڕ لە ئاشتی و پێکەوەژیان کردووتانە.
لەگەڵ ڕێزدا
1- پێشەوا شێخ ڕەئووف
2- محمد عزیز
3- ـ سۆران بابا امین
4- محمد سەید گوڵ
5- صفر قادر احمد
6- بەرزان کەریم
7- مەجید حەمید
8- هێمن عبدوڵا
9- عەزیز عەبدوڵا
10- هۆگر عەدنان
11- ڕاید سەردار علی بنەی
12- صالح حمەرشید احمد
13- عبدالغفور سعدالله ( ئارى)
14- بەشدار فواد فازڵ
15- وریا عبدالخالق
16- کەریم موحەمەد کەریم موحەمەد
17- بارام سوبحی، هاوڵاتی
18- زانا محمد شوانی
19- نازەنین عوسمان خەلیفە
20- عبدالرحمن سدیق حسێن
21- پشکۆ خاڵدانی
22- عادل شێخ مەهدی عەسکەری
23- عبدالصمد شێخ حسن کەسنەزانی
24- نورالدین فخرالدین
25- محمد حەمید مجید
26- ڕزگار جەلیل
27- محمد علی پیرۆت
28- فەرمان فاتح علی
29- شاهۆ عەباس
30- محمد شێخ عبدالکریم (شێخ محمد)
31- نەوزاد حەسەن ڕەزا
32- کاروان محمد ڕەمەزان
33- دیار نەسیم
34- هابیل ئەحمەد
35- قاســـم کـــازم
36- شێرزاد حەسەن ڕەزا
37- مامۆستا سەلمان مەلا عمر
38- پشتیوان جواد احمد
39- مامۆستا ریبوار رووف عبدالرحمن
40- سوارە بلال صابر
41- هەڵمەت هۆشیار
42- ئارام بکر عمر
43- ئازاد حسام الدين عبدالرحمن
44- هەڵوێست جمعە احمد
45- مامۆستا شاخەوان مەحموود
46- محمد علی عبدالکریم
47- نەوشیروان زەنگەنە
48- مامۆستا سەلام سەنگاوی
49- خیرالله فتح الله
50- دارەوان حسن
51- نەسرین لەتیف زەنگەنە
52- ئەحمەد فەرەیدون
53- پەیوەندشێرکۆ
54- اسماعیل رەزا