ئاسمانى عێراقی گه‌شته‌كانى بۆ ئیسته‌مبوڵ راگرت

+964

فەرهاد حەسەن

كۆمپانیاى هێڵی ئاسمانى عێراقی بڕیاری راگرتنى گه‌شته‌كانى بۆ شاری ئیسته‌مبوڵى توركیا داو، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی كه‌شوهه‌واى ئه‌و وڵاته‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق كه‌ به‌ IRAQI AIRWAYS  ناسراوه‌، بڕیارى راگرتنى ته‌واوى گه‌شته‌كانى له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ شاری ئیسته‌مبوڵ راگرت به‌هۆكارى خراپی كه‌شوهه‌وا، به‌ڵام ده‌شڵێ “ئه‌و راگرتنه‌ به‌شێویه‌كی كاتییه‌”.

كۆمپانیاى ناوبراو داوا له‌ گه‌شتیارانى ده‌كات سه‌ردانى لقه‌كانى كۆمپانیاكه‌یان بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌ گه‌شتى داهاتوویان.

ده‌شڵێت “هه‌ركاتێك ده‌ست به‌گه‌شته‌كانمان بكرێته‌وه‌، پێشتر له‌و فه‌یسبووكه‌ى خۆمان ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌.