ئەو ژنانەی پێویستیانە

لە سبەینێوە دەرزی خوێن خەستی لە نەخۆشانەی شێرەی نەقیب بەردەستە 

توانا نەقی

ئەو ژنانەی کە کە پێویستیان بە دەرزی خوێن خەستی هەیە لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بۆ منداڵبون لە کەلار لە سبەینێوە بەردەست دەبێت و دەتوان سەردانیان بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە پەیجی نەخۆشخانەکە بڵاویکردووەتەوە،  ئاگاداری ئەو ژنانە دەکەنەوە کە پێویستیان بە دەرزی خوێن خەستی لە جۆی (کلیکسان) هەیە، لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکەیان بەردەستە و سبەینێ سێشەممە 24.12.2024 دەتوانن سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی.

دەشڵێت، ئەو کەسانەی دەفتەری دەرمانی درێژخایەنیان نییە دەبێت ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:

– هەموو سۆنار و راپۆرت و پشکنینە پزیشکییەکانیان.

– وێنەی کەسیی خۆیان.

-. کۆپی ناسنامە “جنسیە” یان کارتی نیشتمانی.

– کۆپی کارتی زانیاری.