تیمەکان زوو فریاکەوتن

پاسێک ئاگریگرت؛ بە زیانی ماددی لێى دەرچوو

964+

شۆڕش قادری

لە دهۆک پاسێک ئاگری گرت، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە زوو فریای کەوتن و تەنیا بە زیانی ماددی لێی دەرچوو.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، “کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23.12.2024 لە ئۆڤەر پاسی نزارکێ پاسێک ئاگری گرت”.

“دوای رووداوەکە پەیوەندی بە تیمەکانی بەرگری شارستانی دهۆکەوە کرا و دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد”، بێوار عەبدولعەزیز وای وات.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەبایی ناو پاسەکە روویداوە و زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک وتیشی، دوو رۆژ پێش ئێستاش هەر لەو شوێنە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت ئاگری گرت و زیانی ماددی لێکەوتەوە.