زۆربه‌ی مریشكفرۆشەکان سزا دراون
له حاجیاوه 4 شوێن داخراون و 10 شوێنیش ده‌ستخۆشیان لێكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌ى چاودێری بازاڕ له ناحیه‌ى حاجیاوا له‌ماوه‌ى پێنج رۆژى رابردوودا چوار شوێنكارى داخستوون چونكه پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بوون، ده‌ستخۆشیشی له 10 شوێنكاركرد كه به‌ڕێكوپێكی كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لیژنه‌كه، له هۆبەی ئابوری یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا پێكهێندراوه كه سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی راپەڕینه‌و كاره‌ى چاودێریكردنى بازاڕى جێبه‌جێ ده‌كات.
به‌پێى ئامارێك كه هۆبه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى ئه‌م پێنج رۆژدا سزاى پێبژاردنیان بۆ شه‌ش شوێنكار كردووه كه زۆربه‌یان مریشكفرۆشن یه‌كێكیان ماركێت و شه‌شه‌میشیان خواردنگه‌یه‌ك بووه هه‌ر یه‌كه و به‌هۆكارێك سزادراون كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانیان نه‌بوو‌نه.
شوێنكارێكى دروستكردنى نانى تیرى داخستووه به‌هۆی نەبوونی کارتی تەندروستی بەشێکی زۆر لە کەبانەکان نینۆکیان هەبوو و سەرپۆشیان لەسەر نەبوو بەگشتی پاک و خاوێن نەبوو پێشتریش ئاگادارکرابووەوە.
فرۆشگایه‌ك داخرا بەهۆی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی و پاک و خاوێن نەبوونی شوێنەکەی .
خواردنگەیه‌ك داخراوه، بەهۆی پابەندنەبوونی بە ڕێنماییەکان و كافتریایه‌كی شه‌وانه‌ش داخراوه بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی شوێنەکەی و بەکارهێنانی سۆبای دار و سووتاندنی ئەو مه‌وادانەی کە دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە.
لیژنه‌كه پسووله‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌شی ئاڕاسته‌ى 14 شوێنكار كردووه كه پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه بن كه فه‌رامۆشیان كردووه.
ئه‌و شوێنانه‌ى كه لیژنه‌كگه‌ش ده‌ستخۆشیان لێكردوون به‌هۆى پابه‌ند بوونى رێنماییه‌كان و رێكوپێكی كارى رۆژانه‌یان بووه كه ئه‌وانیش بریتى بوون له 10 شوێنكار.