گلەییان لە شوێنی پیادە هەیە

دوکاندارە ناڕازییەکانی زاخۆ عەریزەیەک بدەن بە شارەوانی

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئەمڕۆ شەممە، ژمارەیەک لە دوکاندارەکانی ناو بازاڕی زاخۆ، لە دژی ئەو شوێنانەی بۆ پەڕینەوەی پیادە دروستکراون گردبوونەوە، دەشڵێن بەهۆی پرۆژەکەوە، کار و کەسابەتمان نەماوە.

دوو مانگە ئیدارەی زاخۆ خەریکی رێکخستن و دروستکردنی شوستەکانی ناو بازاڕ و ناوەندی نێوان شەقامە سەرەکییەکانی ناو بازاڕی زاخۆن، پلانیان وایە ترافیکلایتی تێپەربوونی هاوڵاتیان دابنێن، بەمەش چەند هێلێکی تێپەربوونیان دەستنیشانکردووە.

نزیکەی 100 دوکانداری بازاڕی زاخۆ ناڕازین لەو بڕیارە، ئەمڕۆ رێگەیان لەکۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکە گرت و کارەکانیان پێ راگرتن.

سەلیم حاجی، نوێنەری دوکاندارە ناڕازییەکانی ناو بازاڕی زاخۆ بە 964 وت، بەبێ راوێژ و پلانێکی باش ئەم کارەیان دەستپێ کردووە، مەعقول نیە هێڵی تێپەربوون لەشوێنێک دابنێن هیچ سودێک بۆ کەس نەبێت، دوو مانگە بەهۆی پرۆژەکەوە ئیشمان نەکردووە، داوا دەکەین بە گوێرەی بەرچاوگرتنی ئیشەکەمان شوێنی پەڕینەوە دروستبکەن و زیان پێمان نەگات.

لەسەر گرفتی ئەو دوکاندارانە، ئیدریس عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی شارەوانی زاخۆ بە 964 وت، بڕیاری دانانی هێڵی تێپەربوون (پیادەی هاوڵاتیان) بە لیژنەی ترافیکی و بە شێوازێکی ئەندازەیی بڕیاری لێ دراوە، بەڵام بێهیواشیان ناکەین با عەریزەیەکمان پێ بدەن، دواتر بەدوای بابەتەکەدا دەچین و چارەسەرێک دەدۆزینەوە بۆیان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بۆریی سیستمی گەرمیی بەشەناوخۆی کچانی زانکۆی زاخۆ تەقی

بۆریی سیستمی گەرمیی بەشەناوخۆی کچانی زانکۆی زاخۆ تەقی

یه‌كه‌مین هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ له‌ ئیداره‌ى سه‌ر...

یه‌كه‌مین هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ له‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كرایه‌وه‌

حەوت کۆمپانیای بازرگانی زاخۆ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ل...

حەوت کۆمپانیای بازرگانی زاخۆ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ له‌ لیستى بلۆككراوه‌كاندان