"تاخوا حەزکات وەزعمان خراپە"

سەرەڕای دواکەوتنی مووچەکانیان ژینگەپارێزان بە بەفر و بارانیش خزمەت دەکەن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

سەرەڕای دواکەوتنی مووچەکانیان و خراپی رەوشی ژیانیان، ژینگەپارێزان بە بەفر و بارانیش بەردەوامن لە خزمەتکردن و پاشماوەی هاوڵاتیان پاک دەکەنەوە.

دوای ئەم شەپۆلە بەفر و بارانەی دوو رۆژە رووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، پەیامنێری 964 چووە شاخی گۆیژە لە سلێمانی و چەند ژینگەپارێزێکی دواند، ئەوان وتیان، “”وەزعمان خراپە و مووچەمان وەرنەگرتووە”، سەرەڕای ئەوەش هاوڵاتیان رەچاوی ژینگە و ژینگەپارێزان ناکەن و بەقسەی خۆیان، “زۆرجار رووبەڕووی قسەی ناشیرین و نەشیاو دەبنەوە”.

کاسبکارێکیش لەسەر شاخی گۆیژە قسەی ژینگەپارێزانی پشتڕاستکردەوە و وتی، “ئەگەر ژینگەپارێزان نەبن، حاڵی ئەم شاخە شڕە”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

شاخەوانێکی زۆر کۆبوونەتەوە و دەچنە سەر شاخی گۆیژە

شاخەوانێکی زۆر کۆبوونەتەوە و دەچنە سەر شاخی گۆیژە