زیانی گیانی نەبووە
لە بەیانییەوە سوپای تورکیا بەشیک لە گوندەکانی سێ پارێزگای هەرێمی بۆردومان کردووە
ژێوار خدر
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا، هێرشی ئاسمانی زنجیرەیی بۆسەر بە شێک لە گوندەکانی هەر سێ پارێزگای دهۆک، هەولێر و سلێمانی ئەنجامدا.
کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى (CPT)ـى ئەمەریکى بە 964ـى وت، ”لە کاتژمێر 10:00ـی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20.12.2024 تاوەکو کاتژمێر 2:00ـی دوانیوەڕۆ، سوپای تورکیا 13 جار چیای مەتینا، گارا و گەلی رەشاڤای لە پارێزگای دهۆک، چیاکانی خواکوڕک و خنێرە لە پارێزگای هەولێر و ناوچەی مەنگوڕایەتی و بناری قەندیل لە پارێزگای سلێمانی بۆردوومانکردووە.
وتیشی، بۆردوومانەکان بوونە مایەی ترس و دڵەڕاوکێی هاووڵاتییانی مەدەنی، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و کەسیش بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار نەبووە.
ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستاش شەڕێکی زۆر قورس و رووبورووبوونەوەی چەکدارانی پـ*ـەکـ*ـەکە و سوپای تورکیا، لە پشتی چیای کۆڕەژارۆ لە شیلادزێی قەزای ئامێدی هەیە، دوینێ شەویش سوپای تورکیا بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی بەرچێ، بەلاڤا و گوهەرزێ لە ناحیەی دێرەلوک