سودانی فەرمانی دا

یارییەكانی جامی كەنداو لە كەناڵە عێراقییەكان بە خۆڕایی پەخش دەكرێن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی دا مافی پەخشی یارییەكانی جامی كەنداوی 26 بكڕدرێت و لە كەناڵەكانی سەر بە تۆڕی راگەیاندنی عێراق و كەناڵەكانی دیكە پەخش بكرێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لە نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بۆ تۆڕی راگەیاندنی عێراقی نێردراوە و ئاژانسی هەواڵی عێراق دەڵێت بینیویانە، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی رەزامەندی داوە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیای IMG MEDIA LIMITED كە خاوەنی مافی پەخشكردنی یارییەكانی جامی كەنداوی 26ـە، بۆ ئەوەی مافی پەخشكردنی یارییەكان بكڕن و لە تۆڕی كەناڵەكانی ئەلعێراقییە و كەناڵی دیكەی عێراقی پەخش بكرێن.

جامی كەنداوی 26 شەممەی داهاتوو لە كوێت دەستپێدەكات و تا 3ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و هەڵبژاردەی عێراق تێیدا بەشدارە.

پاڵەوانیەتییەكە بە بەشداریی هەشت هەڵبژاردەیە، كە بەسەر دوو كۆمەڵە دابەش كراون، كۆمەڵەی یەكەم، “كوێت، قەتەڕ، عومان و ئیمارات” لەخۆدەگرێت، كۆمەڵەی دووەمیش لە “عێراق، سعودیە، بەحرێن و یەمەن” پێكهاتووە.

عێراق و قەتەر بەرەو یاری کۆتایی جامی کەنداو

عێراق و قەتەر بەرەو یاری کۆتایی جامی کەنداو