دوو دیمەنی کاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان... وێنە؛ سۆشیاڵ میدیای بنکەی رۆشنبیری شاریا.
سبه‌ى جه‌ژنى (رۆژییێن ئێزی) ئێزدییه‌كانه
به‌ر له‌وه‌ى بیكه‌ن به جه‌ژن 250 خێزانى كه‌مده‌رامه‌تى شاریا و خانكێ به هاوكاریكردن دڵخۆشكران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى خانكێ و كۆمه‌ڵگاى شاریاى ئاواره‌كان، هاوكاری جۆراوجۆر به‌سه‌ر 250 خێزانى كه‌مده‌رامه‌تى ئێزدى دابه‌شكرا، بۆنه‌كه‌ش هاتنى جه‌ژنى (رۆژییێن ئێزدی)یه.
رۆژییێن ئێزی، به‌لاى ئێزدییه‌كانه‌وه پیرۆزه، سێ رۆژ به رۆژوو ده‌بن، دواى ئه‌و سێ رۆژه‌ش ده‌یكه‌ن به جه‌ژن، سبه‌ینێ هه‌ینی یه‌كه‌مین رۆژى ئه‌م جه‌ژنه‌یانه.
دوو خێرخوازى ئێزدى به‌م بۆنه‌یه‌وه كه‌لوپه‌لى خۆراك و هاوكارى ماديان به‌سه‌ر نزیكه‌ى 250 خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شكرد.
50 خێزان له‌ناو كه‌مپی شاریا به خۆراك هاوكاری كران و 100 خێزان و منداڵى بێ دایك و باوكیش هه‌ریه‌كه‌ى به 100 هه‌زار دینار.
له سه‌نته‌ر و گونده‌كانى ناحیه‌ى خانكێش له‌لایه‌ن خێرخوازێكی دیكه‌وه، 100 خێزانی دیكه‌ى كه‌مده‌رامه‌ت ده‌ستنیشان كران و هه‌ریه‌كه‌ى بڕى 250 هه‌زار دیناریان پێدرا.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى وت، ساڵانه و له بۆنه جیاوازه‌كاندا چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان به هاوكاریكردن به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وانیش ته‌واوی كارئاسانیان بۆ ده‌كه‌ن.
به‌هۆى رووداوه‌كانى دواى ساڵى 2014 سه‌دان خێزانى ئێزدى ئاواره بوون و دۆخى ژیانیان به‌ره‌و خراپی چووه، به‌شێكیان تاوه‌كو ئێستاش له گونده‌كان و به‌شێكی دیكه‌شیان هه‌ر له كه‌مپه‌كان ماوه‌نه‌ته‌وه.
وتیشی “هاتنى جه‌ژن و بۆنه ئایینییه‌كان ده‌رفه‌تێكن بۆ خێرخوازان كه تیایدا هاوكاری ئه‌و خێزانه كه‌مده‌رامه‌تانه بكه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ته‌نیا له‌م ساڵدا چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن خێخوازانه هاوكارى جۆراوجۆر پێشكه‌شى زیاتر له 300 خێزانى كه‌مده‌رامه‌تى سنووره‌كه‌یان كراوه.