پارێزگای دیالە

دایكێك و چوار منداڵ بە سۆپای غاز گیانیان لەدەست دا

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەم بەیانییەی چوارشەممە هاوڵاتیانی ناحیەی ئەبوسەیدا لە قەزای میقدادییەی سەر بە پارێزگای دیالە، بە رووداوێكی ناخۆش خەبەریان بووەوە، كاتێك زانیان ژنێك و چوار منداڵی بەهۆی گڕگرتنی سوپای غاز گیانیان لەدەستداوە.

پەیامنێری 964 لە دیالە زانیاری لە شایەتحاڵەكانی رووداوەكە وەرگرتووە و ئەوە دەخەنەڕوو، هاوسەری ژنەكە و باوكی منداڵەكان كارمەندی یەكێك لە دەزگا ئەمنییەكانە و كاتی هەڵگیرسانی ئاگرەكە لە ماڵ نەبووە، هاوڵاتیانی گەڕەكەكەش هەوڵیانداوە ئاگرەكە بكوژێننەوە و لایەنە ئەمنییەكانیشیان ئاگاداركردووەتەوە، ئەوانیش هاتوون و لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە و تەرمەكانیشیان گواستووەتە پزیشكی دادی.

دایكێك و چوار منداڵ بە سۆپای غاز گیانیان لەدەست دا