ژمارەیەک شەرڤانی هەسەدە لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکدا. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
مەترسی هێرش هەیە بۆسەر کۆبانێ
هەسەدە بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هۆشداریداوە
964+
توانا نەقی
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت تورکیا خۆی ئامادە دەکات هێرش بکاتە سەر کۆبانێ.
لە بانگەوازەکەی فەرماندەیی هەسەدەدا هاتووە تورکیا پلانی داناوە هێرش بکاتە سەر کۆبانێ چەکی قورسی داوەتە گروپە چەکدارەکان.
دەشڵێت، “ئەوان تا کۆتایی دژی هەموو هێرش و پلانێک دەوەستنەوە و کۆبانێ وەک چۆن کۆتایی بە دا*عــ*ــش هێنا، ئاوهاش کۆتایی بە ئاردۆگان و بە کرێگیراوەکانی دەهێنێت.
لە راگەیندراوەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژەی بەوەکراوە، داوا لە گەنجانی کورد و عەرەب دەکەین بەزوویی پەیوەندی بکەن بە هێزەکانی هەسەدەوە بۆ بەرگری، داوا لە خەڵک دەکەین لە دۆخی ئامادەباشی (نەفیر عام) بژین و ژیانی خۆیان رێک بخەن لەگەڵ ئەم شەڕە سەختە.
هەموو جیهان درک بەوە دەکات کە ئێمە وەک هێزەکانی سوریای دیموکرات و هەموو ئەنجومەنەکانی هێزێکی شەرعین و شەڕی تووندمان لە دژی رێکخراوی دا*عش کردووە و خەباتمان لە دژی ئەو ڕێکخراوە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، ئەمە لە راگەیەندراوەکەی هەسەدا هاتووە.